خولێکی سەرەتایی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران لە بەرنامەی SolidWorks بەڕێوەدەچێت
بەهاوکاری و هەماهەنگی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری ، هەرسێ خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی میکانیکی گشتی / کۆلیجی ئەندازیاری (هاوبیر عەزیز ، شارەوان عبداللە ، ژیر ڕەفیق ) خولێکی سەرەتایی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بەرنامەی (SolidWorks) دەکەنەوە.
خولەکە لە ڕێکەوتی ( 25/4/2021 ) دەست پێدەکات بۆ ئەوانەی کە پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردوە ، وە لەهەفتەیەکدا سێ ڕۆژ وانەکان دەوترێنەوە لە ڕۆژانی ( یەک شەممە و سێ شەممە و پێنچ شەممە ) .
لەکۆتایشدا بڕوانامەی بڕواپێکراو دەدرێت بە بەشداربووان.
ناوی وانەکان /
1- Introduction & history of (modeling, CAD/CAM , SolidWorks)
2- Installation of SolidWorks
3- menu & tools & status bar
4- features
5- introduction of assembly
6- introduction of motion
7- SolidCAM
8- 3D printing