تاقیکردنەوەی ( IELTS ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
دوای زیاتر لە ساڵێک راگرتنی تاقیکردنەوەکانی ( IELTS ) لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ ٢.٢١/٤/٢٤ لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڕەچاوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستییەکان و لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان زانکۆ و بریتش کانسڵ تاقیکردنەوەی ( IELTS ) دەستیپێکردەوە.
تاقیکردنەوەکە خۆی لە دوو بەش دەبینییەوە ئەوانیش ( زارەکی؛ Video Call Speaking (VCS) کە دوێنێ رۆژی هەینی لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ هەر فێرخوازێک لەناو سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆ ئەنجامدراوە، هەروەها ئەمڕۆش بەشێوەی نووسین؛ paper هەر لەناو سەنتەر بەچاودێری ستافی بریتش کانسڵ بەڕێوەچوو ).
شایەنی باسە ٢٤ فێرخواز بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکەدا بەئامانجی جێبەجێکردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییە ستاندارد و نێودەوڵەتییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێویست بوو بەشداربووان دوورییەکی بەرچاو لە نێوانیاندا هەبێت.
بۆ ناونووسین بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ( IELTS ) بۆ مانگەکانی داهاتوو گرتە لەم لینکە بکەن.