کۆمەڵێک فەرمانبەری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ڕێزیان لێنرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ سەندیکای تەکنیکارانی ئەندازەیی کوردستان هەستان بە بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان لە بەشێک لە فەرمانبەرانی پەیمانگای تەکنیکی چەمەماڵ کە ئەندامی سەندیکای تەکنیکارانن لە پای توانا و کارامەیی فەرمانبەران لە کارەکانیاندا ، لە هەمان کاتدا ڕاگری پەیمانگا (پ.ی.د. ٲیوب خسرو نارد) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە (کریم محمد رضا) لێپرسراوی لقی کەرکوکی سەندیکای تەکنیکارانی ئەندازەیی کوردستان کە هاوکار و هەماهەنگی پەیمانگان لە بەرەوپێش چونی پرۆسەی خوێندن .