زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز دەکات
لە ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی فەرمی كوردی کەلەساڵی 1898ز لەلایەن بەدرخانییەکانەوە بەرهەمهات ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران دەكات و دەخوازێت ساڵ بەساڵ ڕەوتی ئازادی بیروڕاو کاری ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی کوردستان فراوانتر بکرێت.
22ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك رۆژی رۆژنامەگەری كوردی ناسێنراوە، ئەمڕۆ 123 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی دا تێدەپەڕێت و ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 1200 دەزگای میدیاییە لە بوارەكانی (بینراو و بیستراو و خوێندراو) جگە لە ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی کە پانتاییەکی گەورەی داگیرکردووە.
لەم یادەدا پیرۆزبایی لە خۆمان و میدیاكاران و ڕۆژامەنوسان دەکەین و دوپاتی دەکەینەوە هەمیشە زانکۆمان بەگرنگییەوە دەڕوانێتە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن و کاری جددی بۆ کردووەو هەم لە کۆلێج و هەم لەپەیمانگاکانماندا بەشی تایبەت بەو بوارە دەخوێنرێت و ساڵانە کادیری ڕاگەیاندنی ئاکادیمیانە پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکەین.
لەکۆتاییدا جەخت لە فراوانکردن و بەدەستهێنانی ڕاگەیاندنێکی ئازاو ئازادو ڕاستگۆ دەکەینەوە لەپێناو گەیاندنی ڕاستییەکان و دەربڕینی دەنگی ئازادو بوێر.
دوبارە 123 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی