Back

ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خه‌ڵاتی خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات

بیلال محمد حامد یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتوو به‌هره‌مه‌نده‌كانی كۆڵیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌شی تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر سه‌ربه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌پاش ئه‌وه‌ی به‌شداری خولێكی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كرد له‌ كۆمپانیایی هواویدا توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆكانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت. خوێندكاری ناوبراو له‌ پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانیای هواوی توانی لەنێو 25 زانکۆ و 963 خوێندکاری زانکۆکانی عێراق پلەی دووەم بەدەست بهێنێت و ببێته‌ نوێنەری عێراق لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . هه‌ر پاش سه‌ركه‌وتنی خوێندكار بیلال محمد حامد له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو خودی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ بانگهێشتكراو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا له‌پای توانا و لێهاتوییه‌ به‌رزه‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست ، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕاگرایه‌تی و مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیكاری خوێندكاری ناوبراو كرد له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كه‌ توانیویانه‌ كه‌سی وا به‌رهه‌مدارو زیره‌ك دروست بكه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ دوێنێ 19 ی نیسانی 2021 ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌مه‌راسیمێكدا خوێندكار بیلال محمد حامد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتكرد كه‌ سه‌ركه‌وتوبوون له‌و پێشبركێیه‌ی كۆمپانیای هواوی كه‌ له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیادا ڕێكخرابوو.
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک هەمیشە گرنگی تایبەت وتەواوی بە خوێندکاران داوە و بەهرەو تواناکانیانی دەرخستووە و یارمەتی دەری تەواوی خوێندکاران بووە بۆ سەرکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بەدەست هێنانی پلەی زانستی بەرز و سەرکەوتن لە چالاکی و پێشبڕکێی زانستی جواراو جۆرو به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار له‌ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تتدا.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دووباره‌ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خوێندكاری ناوبراوو مامۆستایان ده‌كات له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و هیواخوازه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌:
https://www.facebook.com/997608613664916/posts/3883266588432423/
This shortcode LP Profile only use on the page Profile