لهتوێژینهوهیهكدا هۆکارە سەرەکییەکانی مردن بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە بڵاوكرایهوه
لە کارێکی تری پێشکەوتووی چەند مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی (د.محمد بابەکر مینە، د.سالار ابراهیم علی، د.تەیب احمد حەمەسوور،د.جمال شکر) بە هاوبەشی لەگەڵ چەند مامۆستایەکی تری زانکۆی راپەڕیندا (م.رەوەند عبداللە،م.جەنگی عبداللە)، توێژینەوەیەکی تری گرنگیان لەسەر نەخۆشی کۆرۆنا لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانی کلاریڤەیت (Journal of infection in developing countries) بڵاوکردەوە، کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (١.٢).
لەم توێژینەوەیەدا توێژەران بە پشت بەستن بە چەند توێژینەوەیەکی جیهانی توانیان هۆکارە سەرەکییەکانی مردن بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە دیاری بکەن، کە لەهەموو جیهاندا بەهەمان شێوە تێبینی کراون کە گرنگترینیان بریتین لە تەمەن و جیاوازی رەگەز لەگەڵ هەندێک نەخۆشی تری درێژ خایەن.
بەناوی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستییەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەین و بەڵێن و پشتیوانی خۆمان وەک هەمیشە دووپاتدەکەینەوە بۆ سەرجەم توێژەرانی کۆلێجمان، هیوادارین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەماندا.