Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رۆژی جیهانی کەلەپوور بەرزدەنرخێنێت

بەبۆنەی رۆژی جیهانی کەلەپوورەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە کار بۆ پاراستی کەلەپووری گەلەمان دەکەن، لەوپێناوەشدا وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی چەندین هەنگاوی گەورەی ناوە و سەنتەرێکی ئەکادیمیی تایبەت بەو بوارە دامەزراندووە. رۆژی 18ی نیسان هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی کەلەپوورە، بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە کۆنفرانسی گشتیی ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاریس لە ساڵی 1972دا پەسەندیکردووە، لەو چواچێوەیەشدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک خەمخۆرییەک بۆ پاراستی کلتوور و کەلەپووری نەتەوەکەمان و وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی و زانستی، سەنتەرێکی ئەکادیمیی بەناوی ( سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی ) دامەزاندووە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە چەندین کارو چالاکی تایبەت بەو بوارە پێشکەش کردووە و خزمەتی زۆری کەلەپووری گەلەکەمان و ناوچەکەی کردووە. هەروەها بەهاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە، لەئێستادا زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراو بەڕێوەدەبەن کە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت. شایەنی باسە میراتی جیهانی، سامانیکی بەهای مرۆڤایەتییە، پاراستنی ئەو سەرمایە بەنرخانەش پێویستی بەهەوڵی بە کۆمەڵ هەیە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە . ئەم ڕۆژە تایبەتە دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی سەبارەت بە فرەڕەنگی کەلەپووری کلتوری و ئەو هەوڵانەی کە پێویستە بۆ پاراستن و پارێزگاریکردنیان. زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠٢١/٤/١٨
This shortcode LP Profile only use on the page Profile