ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی کوڕان و کچانی بەشەناوخۆیی کۆلێجی تەکنیکی کەلار ڕێکخرا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ بەئامادەبونی د. چیا محمد حسن ڕاگــــری کۆلێجی تەکنیکی کەلار و لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکان، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، بەربانگە خوانێک لەناو یاریگای کۆلێج بۆ خوێندکارانی کوڕان وکچانی بەشەناوخۆییەکان ڕێکخرا .
خوانەکە لەلایەن خێرخواز احمد حسین کاکە خەڵکی شارۆچکەی کەلار ڕێکخرابوو.
بەناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە زۆر سوپاسی بەڕیزیان دەکەین و هیوادارین نمونەی زۆربێت.