په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
(شهر رمضان الذي أُنزل فیه القرا‌ن هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان)
مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران خوێندكاران
هاوڵاتیانی ئازیز‌و خۆشه‌ویست
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان و هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، داواكارین لەخوای گەورە له‌م مانگە پیرۆزەدا خێر‌و خۆشی بخاته نێو دڵی هه‌مووان و ببێته مایه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و به‌رقه‌راربوونی ژیانێكی بێ ده‌ردو به‌ڵا، پابه‌ندبونمان به ڕێكاره خۆپارێزییه‌كانه‌وه دوپاتده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو زاڵ بونمان به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا، خوای گەورە نوێژ و ڕۆژووی هەموولایه‌ك قبوڵ بکات و هیوای مانگێكی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خوازین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2021/4/13