زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌فاداری خۆی به‌كردار بۆ گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت
له‌پێناو زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان ، وه له‌پاش هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆری ستافی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار و پشتیوانی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار گۆڕدرا به كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار .
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قوربانییه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و خه‌ڵكی قاره‌مانی كه‌لار و له‌یادی ئه‌نفالدا ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌وڵه‌كانی هاته به‌رهه‌م و له‌پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار گۆڕدرا به كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار و بۆ له‌مه‌ودوا بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس ده‌به‌خشێته خوێندكاران.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا بۆ سایتی زانكۆ ڕایگه‌یاند:
سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی یادی 33 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌وه هاوخه‌می خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا داده‌نه‌وێنین له‌ئاست مه‌زنی ئه‌و هاوڵاتیه بێگوناهانه‌ی كه به‌ده‌ستی دیكتاتۆره‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م شه‌هیدو زینده به‌چاڵ كران، وه‌ك وه‌فایه‌كی بچوك به‌ڕامبه‌ر به قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆسایدكراوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و خه‌ڵكی دڵسۆزی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری،وه پاش هه‌وڵدانێكی زۆر بۆ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی زانستی، توانیمان بۆ جارێكی تر خزمه‌ت به ده‌ڤه‌ره‌كه بگه‌یه‌نینه‌وه‌و ئه‌و په‌یمانگایه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكه خزمه‌ت به زانست و خوێندكاران ده‌كات و چه‌ندین پۆل له خوێندكارانی ده‌رچواندووه، بیكه‌ینه كۆلێج و له‌سه‌ره‌تاشدا به‌شێكی زانستی به‌ناوی (شیكاری نه‌خۆشییه‌كان) بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس ده‌به‌خشێته خوێنكاران و به‌دڵنیاییشه‌وه به‌رنامه‌مان هه‌یه گه‌وره‌ترو فراوانتری بكه‌ین چونكه ئه‌و ده‌ڤه‌ره نازی به‌سه‌ر هه‌مومانه‌وه هه‌یه‌و شه‌ره‌ف مه‌ندین به خزمه‌تكردنی. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆی له ستافی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات هه‌روه‌ها پیرۆزباییش له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌لارو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین و ده‌خوازین خزمه‌تی گه‌وره‌ی پێبكرێت. له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌ركی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.محمد حسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشن له وه‌زاره‌ت كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیان گێڕا له په‌سه‌ندكردنی داواكاریمان بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێجه‌كه.