زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ هاوكاری هه‌ژاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی و به‌جێهێنانی ئه‌ركی نیشتمانی و ئه‌خلاقی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاوه‌و به‌هۆی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌یاندنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی و هاوكاری و پێداویستی بۆ خێزانه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به سایتی زانكۆ ووتی:
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی له ته‌واوی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانمان ده‌كه‌ین، به‌و بۆنه‌یه‌وه بڕیارمانداوه له‌ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاوه، كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دایمه‌زراندووه، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی گه‌یاندنی هاوكاری خۆراكی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه بۆ ده‌ست گیرۆیی كردنی ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێویستیان بە هاوکاری هەیە، تابتوانین كه‌لێنێكی بچوك له‌ژیانی ئه‌وان پڕبكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پارساڵ له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌داو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوە، به‌سه‌دان ماڵی هه‌ژارانمان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌كرد كه‌هاوكارو پشتیوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوون له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا به‌تایبه‌ت ده‌زگای مرۆیی مام و ئه‌كادیمیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كه سه‌ره‌ڕای قو‌رسی ژیانیان و نه‌بوونی موچه‌و قه‌یرانه‌كان توانیان له‌ده‌می خۆیان و منداڵه‌كانیان بگرنه‌وه بۆ هاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان.
له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه كه نامانه‌وێت زانكۆ ته‌نها شوێنی خوێندن و زانست بێت به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانمانه له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا شان به‌شانی ده‌زگاو ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان هاوكارو پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بین و به‌ده‌ستێك قه‌ڵه‌م و به‌ده‌ستێكیش خه‌بات بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بكه‌ین.
له‌خواره‌وه ناوی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و پێداویستییه‌كانه‌وه هاوكارو پشتگیری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوون، وێڕای سوپاس و پێزانینی دوباره‌مان بۆیان، هیوادارین به‌رده‌وام بن و خه‌ڵكانی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی تریش پشتیوان بن بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاو پێشكه‌شكردنی كاره ناوازه‌و نمونه‌ییه‌كانیان:
ده‌زگای مرۆیی مام
نوزاد محمد یونس
ارده‌لان جلال مجید
د.سۆران ابوبكر
كامران ابوبكر
ره‌زا عبدالكریم محمد
د.رزگار محمد عبدالرحمن
شارۆ ئاوات محمود
سه‌یران عبدالله محمود
د.رۆژین كمال
م.بڵند
غسان عبدالباقی حسن
عامر ابراهیم
ارینا مسته‌فا فرج
م.ناسكه
عزیز فارس كویخا
د.فازیل احمد
رامان ئاسۆ علی
د.دانا احمد
د.محمد رۆنی
م. میدیا
دانا عبدالتیف
مه‌ریوان عبدالكریم علی
محمد سیروان عبدالكریم
ره‌وا محمد علی
بیستون كه‌ریم حمه
د.ماردین عوسمان
د.دانا عبدالحمید
د.عه‌تا شیخ كریم
دانا محمد كریم
م.نه‌ورۆز مسته‌فا
په‌یمان صابر روسته‌م
م.هێرۆ
ارسلان عزیز مارف
ئارام بكر عمر
شیروان جمال محمد
سۆران حسن حمه‌صالح
رێگا احمد عبدالله
خلیل ابراهیم عبدالرحمن
بژێو به‌هجه‌ت عبدالكریم
سۆران سه‌ردار رشید
دارا خلیل حامد
شه‌هین كریم احمد
فریال فیصل حسین
نازدار جمال نائب
گۆران ابوبكر عبدالرحمن
وه ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانیش له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوكارو به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كان بوون.