گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە (2021/4/11) بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەو ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (چنور محی الدین رحمن ) بەناونیشانی (Nature-Inspired Algorithm:A Case Study in Applied Science and Engineering) لەهۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە :
1- پ.د.سۆران ابوبکر محمد سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د.نزار عبدالقادر علی ئەندام .
3- پ.ی.د.نوزت صادق احمد ئەندام .
4- پ.ی.د.مصطفی ابراهیم خلیل ئەندام .
5- پ.ی.د.ئەژین طاهر سابر ئەندام .
6- پ.د.طارق احمد رشید ئەندام سەرپەرشتیار.
سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکار (چنور محی الدین رحمن ) دەکەن و هیوای پلەی زانستی بەرزتر و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازن.