كۆنفرانسی خولی 53 ی یه‌كێتی زانكۆی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی یه‌كێتی زانكۆكانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ، ڕۆژانی 6، 7 ی نیسان 2021 كۆنفرانسی خولی 53 ی یه‌كێتییه‌كه به ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو .
كۆنفرانسه‌كه زانكۆی ئه‌میر محمد بن فهد بن عبدالعزیز سه‌رپه‌ۆشتی و به‌ڕێوه‌ی بردووه‌و تیایدا ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه به‌شداربوون ، له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماده‌یبوو ، تیایدا به‌ناوی زانكۆوه ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو تیایدا ده‌ستخۆشی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد و چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕوو له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆكانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوانیاندا.
كۆنفرانسه‌كه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كۆتایی به‌كاره‌كانی هات.