ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمپانیای هواوی كرایه‌وه
له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی هه‌فته یادی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی توا‌ناكانی خوێتدكاران و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و چالاككردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه زانستییه‌ی كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی ئه‌نجامیداوه ، ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به هاوبه‌شی هه‌ردوولا له‌كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7 ی نیسانی 2021 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. محمد حسین بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د. رافد الخفاجی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هواوی و پ.د.سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د. عطا شێخ ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و د. روناك محمد عبدالله ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه .
له ووته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئه‌نجامدانی كارێكی هاوبه‌شی زانستی نێوان زانكۆ‌و كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی توا‌ناكانی خوێندكاران و بره‌ودان به‌و زانسته‌ی كه فێرده‌كرێن ، وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته و هیوای خواست زیاتر په‌ره به ئه‌م ئه‌كادیمیایه بدرێت تا زۆرترین خزمه‌ت به زانست و خوێندن بكات.
باسی له‌وه‌كرد كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه له‌هه‌وڵدایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ‌و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی، ڕایگه‌یان خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بواری ئایتی و پویوه‌ندییه‌كان كارێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین كه ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به خوێندكاران و مامۆستایان و ئاستی زانستی و ئه‌كادیمیان ده‌كات به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی كه بێگومان هه‌لی كاریش ده‌بێت بۆ ده‌رچووان. دوپاتی كرده‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه كاری بۆ خزمه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی كردوه‌و له‌پار ساڵدا سه‌نته‌رێكمان دروستكرد به‌ناوی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا كه تایبه‌ته به دراسه‌كردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌كادیمیایه ده‌بێته ئه‌كادیمیای ئاماده‌كردنی كادری ته‌كنیكی پسپۆر له‌كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت كه‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دوو ئه‌كادیمیا هه‌یه كه ئه‌مه یه‌كێكیانه.
له‌كۆتاییدا سوپاسی خۆی گه‌یانده كۆمپانیای هواوی بۆ هاوكاری و هاوبه‌شیان له‌م كاره‌دا و سوپاسی هه‌ریه‌كه له كۆلیجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و ئینفۆرماتیكی زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی تواناكان بۆ هه‌لی كار CDC كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان و هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له بونیادنانی ئه‌م ئه‌كادیمیایه هه‌بووه.
پاشان له‌وته‌یه‌كدا د.محمد حسین بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمپانیای هواوی كرد بۆ ئه‌و كاره چونكه هه‌ماهه‌نگی نیوان زانكۆكان و كه‌رتی تایبه‌ت گرنگی خۆی هه‌یه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره به خوێندكاران و مامۆستایان ده‌كات.
د. رافد الخفاجی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هواوی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیاكه‌ی له ئاماده‌بوان كرد و دوپاتی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه‌یان هه‌میشه ئاماده‌یی تیادایه بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان له زانكۆكانی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیشمان به گونجاو زانی تا ئه‌م ئه‌كادیمیایه‌ی تیادا بكه‌ینه‌وه‌و توا‌ناكانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆیه به‌ش بكه‌ین.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه به‌فه‌رمی ئه‌كادیمیاكه‌یان كرده‌وه‌و به‌شه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.