گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2021/4/6) بەئاماده بوونی سەرۆک وئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەهۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار ( ئارام محمود احمد ) لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری بەناونیشانی (Enhancement of Machine Learning and Swarm Intelligence for Science and Engineering Application)
بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە :-
1- پ.د.مزهر شعبان محمد سەرۆکی لیژنە .
2-پ.ی.د.سوزان عبداللە محمد ئەندام .
3- پ.ی.د.نوفل بهجت محمد ئەندام .
4-پ.ی.د.عبدالباسط کامل فائق ئەندام .
5-پ.د.طارق احمد رشید ئەندام و سەرپەرشتیار.
6- پ.د.سۆران ابوبکر محمد ئەندام وسەرپەرشتیار.
لەکۆتاییدا تێزی دکتۆراکە بەسەرکەوتویی پەسەندکرا.