Back

بەشی ڕووپێوی بووە پاڵەوانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار

لەهەفتە یادی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە نێوان هەردوو بەشی کارگێری کار/بەیانیان قۆناغی یەکەم و بەشی ڕووپێوی قۆناغی یەکەم ئەنجامدرا، کە تێیدا بەشی ڕووپێوی توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. لەمەراسمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی پ.ی.د.چیا محمد ڕاگری پەیمانگا و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایان نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکاران/لقی گەرمیان، خەڵات بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپی یەکەم و دووەم و دادوەرانی خولەکەدا دابەشکرا. راگرایەتی پەیمانگا پیرۆزبایی لە بەشی رووپێوی دەکات و دەستخۆشی ئاڕاستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکات کە بەشدار بوون لە سەرخستنی خولەکە، هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتی خوێندکارانی کوردستان/لقی گەرمیان دەکات کە هەماهەنگبوون. شایەنی باسە خولەکە بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەیانیان و ئێواران کرابوویەوە کە (٢٨) تیپ لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەشداریان تێداکربوو، بەمشێوەیەش بەشی ڕووپێوی توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە بۆ ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile