Back

خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەفتەیادی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی (٢٠٢١/٤/٤) هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەهاوکاری بەڕێوەبەراتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی کردەوە. لە خولەکەدا وێڕای زانیاری بەخشین دەربارەی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان زانیاری تایبەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخشرایە خوێندکاران. بەبۆنەی رۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە، راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج دەکات و ئومێدەوارە ساڵی ئایندە ڤایتۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان و کوردستانیش کۆتایی پێبێت و بتوانن وەک ساڵانی رابردوو بە چەندین چالاکی یادەی رۆژی زانکۆ بەرز رابگرن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile