Back

پەیمانگای تەکنیکی کەلار وەک یەکەمین ناوەندی ئەکادیمی لە گەرمیان پێکوتەی دژەکۆرۆنای بۆکرا

لەساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرت. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٤/٤ وەک یەکەمین ناوەندی زانستی و ئەکادیمی لە دەڤەری گەرمیاندا و لەساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی پ.ی.د چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگا و د.سیروان محمد جمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و جێگرەکەی، تیمێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ پاراستنی سەلامەتی و دووربوون لەپەتای کۆرۆنای نوێ بە پێکوتەی (استرازینیکا ) ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران کوتران. راگرایەتی پەیمانگا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و ئەو تیمە گەنجە دڵسۆزانە دەکات کە هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینەکەیان ئەنجامدا، وە ھیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ ھەمووان دەخوازێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile