
نوسینگه‌ی زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى له سلێمانى ده‌كرێته‌وه
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى سلێمانى وه‌فدی باڵاى زانكۆی ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانی پارێزگاى سێمانی ده‌كات و له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه‌پێشوازیی لێده‌كرێت.
له دیدارێكدا د. ئاسۆ فه‌ریدون پارێزگارى سلێمانى و د.موده‌ریس هاشمى سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى وڵاتى ئێران، به ئاماده‌بوونى د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، باس له هه‌ماهه‌نگى و دروستكردنى په‌یوه‌ندى زیاترى نێوان هه‌ردوولا كرا، له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا دابینكردنى كورسی خوێندن له ئێران و ئه‌نجامدانى وۆرك شۆپ و دروستكردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى زانستى زیاتر له نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێكران.
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى زانست و زانیارى له پارێزگاكه‌دا پشتگیرى ته‌واوى پرۆژه‌ى لێكتێگه‌یشتى نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى ئێران ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ببێته سه‌ره‌تا و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى ئێران خۆشحاڵى خۆى و وه‌فده‌كه‌ى به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شارى سلێمانى ده‌ربڕى و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ زانكۆكانى شارى سلێمانى سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانى بوارى زانستى هه‌مان بیركردنه‌وه‌مان هه‌یه و كار بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى له سلێمانى و جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ین كه له نێوان زانكۆكه‌مان و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئیمزاكراوه.
زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى یه‌كێكه له زانكۆ گه‌وره و پێشكه‌وتووه‌كانى وڵاتى ئێران و ماوه‌ى 40 ساڵه دامه‌زراوه و له 14 كۆلێج پێكدێت و 500 مامۆستا و 11 هه‌زار خوێندكار له‌خۆده‌گرێت.