Back

ئاوات و داخوازی منداڵانی شەهیدانی دژ بە تیرۆر دەگاتە ئاسمان

بە دروشمی “خەونەكانمان بەرەو ئاسمان” رۆژی دووشەممە 31ی ئابی 2015، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوكاری كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە سەیرانگای باخی بەختیاری شاری سلێمانی بەئامانجی خزمەتكردنی منداڵانی شەهیدانی دژ بە تیرۆر و بەدیهێنانی خەونەكانیان، چەند چالاكییەكی هونەرییان پێشكەشكرد.

لە سەرەتادا لەلایەن منداڵانی شەهیدانەوە كۆتری سپی وەك رەمزی ئاشتی هەڵفڕێندران و پاشان لەسەر چەندین پارچە كاغەز خەونەكانی منداڵان لە رێگەی میزەڵانەوە بەرەو ئاسمان هەڵدران.

لە مەراسیمەكەدا بەختیار عوبێد نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لە وتەیەكیدا بەناوی زانكۆوە بەڵێنی دا بە هاوكاریكردنی زیاتری سەرجەم منداڵانی شەهیدان لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیك و رەچاوكردنی بار و گوزەرانی خانەوادەكانیان بۆ ئەو كۆلێژ و بەشانەی، كە بەشێوەی پارالێل تیاندا دەخوێندرێت.

لەلایەكی دیكەوە خاتوو فریاڵ فەیسەڵ، فەرمانبەری هۆبەی چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرپەرشتیاری چالاكییەكە، وتی: “نووسینی خەونەكانی منداڵانی شەهیدانی دژ بە تیرۆر تەنها بۆ خودی خۆیان نەبوو، بەڵكو دەمانەوێت لە رێگەی خەونەكەیانەوە ئاشتی زیاتر بەدی بێت و پارێزگاریش لەو دەستكەوتانە بكرێت كە لە هەرێمی كوردستان بەدەستهاتوون

This shortcode LP Profile only use on the page Profile