Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەلی كار بۆ خوێندكارانی دەستەبەر دەكات

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەلی كار بۆ ژمارەیەك خوێندكاری دەرچووی، لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق دەستەبەر دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئابی 2015، بەناونیشانی “گەشتێك بەرەو پڕۆفیشناڵی بوون” سیمینارێك بۆ 13 خوێندكاری دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیك بەڕێوەچوو.

ئەو خوێندكارە دەرچووانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی و دۆزینەوەی هەلی كار ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە بۆ ماوەی دوو مانگە لەناو نەخۆشخانەی پزیشكی فاروق خولێكی راهێنانیان بۆ دەستەبەركراوە.

لە سەرەتای سیمینارەكەدا هەریەك لە بەشداربوونی خولەكە لە رێگەی ئامێری داتاشۆوە كورتەیەكیان لەبارەی ئەو چەمكە تیۆریی و پراكتیكیانە خستەڕوو، كە لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لە نەخۆشخانەكە راهێنانیان لەسەر كردووە، كە ئەمەش هەنگاوێكە بۆ پێشكەوتن و پرۆفیشناڵی بوون لەو بوارەدا، كە لە داهاتوودا خزمەت بە كەرتی تەندروستی دەگەیەنێت.

لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا و لە رێوڕەسمێكی شایستەدا، لەلایەن د. سۆران سەعید نوێنەری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە بڕوانامەی نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق بە بەشداربوونی خولەكە بەخشرا.

بەپێی بڕوانامەكە لە داهاتوودا ئەو خوێندكارە دەرچووانە دەتوانن وەك كارمەندێكی نەخۆشخانەكە درێژە بە خزمەتكردنی نەخۆش بدەن.

لە كۆتایی سیمینارەكەشدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی كارو چالاكییەكانی بەشداربووانی خولەكە، كە لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لە نەخۆشخانەكەدا ئەنجامیاندا بوو خرایەڕوو.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی تەكنیكی پیشەیی و دۆزینەوەی هەلی كار لە رێگەی (سیڤی)یەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی فاروق چەندین كاری بۆ خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی “تەندروستی كۆمەڵ، پەرستاری، چارەسەری سروشتی، سڕكردن، تیشك، شیكاری نەخۆشییەكان، دەرمانسازی، پەرستاری ژنان و مناڵبوون و پاراستنی ددان” پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەستەبەر كرد.

ئەم چالاكییە لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشێوازی وۆركشۆپ ئەنجامدرا لەپێناو تێگەیشتن و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر چۆنێتی دروستكردنی “سیڤی” و شێوازەكانی پڕكردنەوەی بۆ دەزگا حكومی و ئەهلی و شوێنكارەكان، بۆئەوەی لە داهاتوودا بتوانن كار بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەدوای دەرچوونی خوێندكارەكانیش بەردەوام لە خەمی بە پرۆفیشناڵكردن و دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ تەواوی خوێندكارە دەرچووەكانی.

سیمینارەكە بەسەرپەرشتی هەریەك لە “د. ئەمیر ئەحمەد گونێل، كاراداس، ئایشە توركی” بەڕێوەچوو.

8 9

This shortcode LP Profile only use on the page Profile