ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە
بۆ سەرجەم دەزگاو کەناڵەکانی بینراوو بیستراوو خوێنراوو ئەلیکترۆنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی کاتژمێر 11ی پێش نیوڕۆی سبەی پێنجشەممە 18ی ئاداری 2021 کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سازدەکرێت بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دانپێدانانی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. شوێن / سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەهۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی.