بۆ كۆچی دوایی (پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاراستەى كه‌سوكارو بنەماڵەكه‌ی ده‌كات
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مێژوونوسی ناودارو گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر)مان پێگه‌یشت، له‌ناخه‌وه غه‌مبارین به‌له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌لێوان لێوه له دڵسۆزی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌و ته‌مه‌نه‌ی به‌ڕێیكرد خزمەتی به ئەدەب و ڕۆشنبیریی گشتی كردوه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان به‌شێوازێكی زانستیانه بوته سومبولی كاره‌كانی.
له‌م بۆنه غه‌مناكه‌دا به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو نوسه‌ران و هاوڕێیانی خوالێخۆشبێت ده‌كه‌ین و داواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن ڕۆحی كۆچكردو شادبكات و جێگای به‌هه‌شت بێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2021/3/16
پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر له‌دایكبوی 1937ی پارێزگای كه‌ركوكه
ساڵی 1959 به‌شی مێژوی زانكۆی به‌غدادی ته‌واو كردووه
له ساڵانی 1963 و 1969 دوو دكتۆرای له روسیا به‌ده‌ستهێناوه
چه‌ندین نوسین و كتێبی مێژویی له‌سه‌ر كورد و جیهان به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی هه‌یه
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/16، پ.د.كه‌مال مه‌زهه‌ر، مێژونوسی كورد له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.