Back

په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ یادی 33 ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا

گەرووی بەگزنگ تەڕکەن .. زامەکانی بەشیلان بەگۆرانی دایپۆشن .. یان بەسەوزی دارستان هه‌ڵه‌بجه‌ برینێکی ساڕێژنەکراو لەجەستەی هەموو مرۆڤێکی خاوەن هەست وبە ویژدان، پەڵەیەکی ڕەشیشە بەنێووچاوانی ئەنجام دەران وکۆمەڵگای نێوودەوڵەتیەوە هه‌ڵه‌بجه‌ شایانی هه‌موو رێزلێنان و خزمه‌تێكه‌، خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره‌ی بۆته‌ ناسنامه‌ی كورد و كوردستان له‌ جیهاندا و پێویسته‌ ئاوڕی زیاتری لێبدرێته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هیچ كات ڕانه‌وه‌ستاوین له‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ زانست و خوێندن له‌هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین. له‌و یاده‌دا سه‌ری ڕێزو وه‌فا بۆ قوربانیان و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان و كه‌سوكاریان داده‌نه‌وێنین و هیوادارین زیاترو باشتر خزمه‌تی خه‌ڵك و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت. درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی 1988/3/16   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 2021/3/15  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile