Back

خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەکرێتەوە

وەک ئەرکێکی پیشەیی و هەمیشەیی، رۆژی دووشەممە (٢٠٢١/٣/١٥) بۆ دووەمجار کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە. خولەکەش بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ماوەی (٣) رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک ئەرکێکی پیشەیی و تەندروستی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستییە بەمەبەستی ئاشناکردنی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بە فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لەکاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو لەکاتی کاردنیاندا تا ئەو کاتەی بەرکەوتووەکە دەگەیەندرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی. لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە بەشداربووان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile