سێ ئینتێرشیپ بۆ خوێندکارانی زانکۆ راگەیەندرا
كۆمپانیای ئا‌ڤێستا گرووپ بەهاوکاری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ( ٣ ) ئینتێرشیپیان راگەیاند بۆخوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شه‌كانی كۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیك و قۆناغی دووەمی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر و دهرچووانیبهشهكانی كۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیك و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر.
ئه‌م ئینتێرشیپه بۆ ماوه‌ی (١ بۆ ٣ ) مانگه و كۆمپانیاكه خه‌رجی نان خواردن و رێگاوبان و پاره‌ی گیرفانیش دەدات . وە لە کۆتاییراهێنانەکەدا یەک خوێندکار دەرفەتی دامەزراندنەوەی هەیە لە کۆمپانیاکەدا .
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بریتین له :
١– ئاستی زمانی ئینگلیزی زۆر باش.
٢– شاره‌زایی هەبێت لە گرافیک دیزاین دا .
٣–شارەزایی هەبێت لە گۆڕانکاری کردن و رێکخستنی ناوەرۆکی ماڵپەڕ .
٤– شاره‌زایه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌بێت له بهرێوەبردنی بەبازاڕکردنی سۆشیاڵ میدیادا .
داوا له خوێندکاران و دەرچووانی خوازیار ده‌كه‌ین كه ئه‌م فۆرمه‌ی لای خواره‌وه پڕبكه‌نه‌وه له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه، وه دوایین كات بۆ پڕكردنهوهیفۆرمهكه رۆژی سێشه‌ممه (٢٣/٣/٢٠٢١) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شه‌وه.
ڕاهێنانەکەش لە کۆتایی مانگی سێ دەستپێدەکات و هەڵبژاردنی خوازیاریش لەکۆتاییدا لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەبێت.