Back

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی دەربارەی پشووەکانی بەهار و نەورۆز ئەم بڕیارانەی دا

خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆشه‌ویست : بەبۆنەی دەستپێکردنی پشووەکانی بەهار و جەژنی نەورۆز، بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لە هەمووتان دەکەین هیوادارین هەموو لایەک تەندروست بن. ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا: یەکەم: پشووی بەهارەی خوێندن لە زانکۆمان لە هەموو بەشە زانستییەکان لە کۆلێژ و پەیمانگاکان لە ڕۆژی شەممە ١٣/٣/٢٠٢١ دەستپێدەکات تا کۆتایی جەژنی نەورۆز و پشوو کە دەکاتە ٢٥/٣/٢٠٢١ (بە پێی رۆژمێری پەسەند کراوی زانکۆمان). هەروەها ئاماژە بە تایبەتمەندی سیستەمی جیاوازی خوێندن ( بۆلۆنیا) دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ رێکخستنی شێوازی کاتی خوێندن بەپێی بەرژەوەندی گشتی و پرۆسەی خوێندن . دووەم : دەربارەی دەوامی فەرمانبەران، بەگوێرەی پێویستی بەشەکان و بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری گشتی، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ رێکخستنی شێوازی دەوامکردن لە کۆلێژ و پەیمانگاکان. بەم بۆنەیەوە، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی بۆنەکانی بەهار و جەژنی نەورۆز، داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەمووان دەکات و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەمووان دەخوازێت.. ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٢٠٢١/٣/١٢
This shortcode LP Profile only use on the page Profile