Back

لە پای ئەرک و ماندوو بونەکانی رێز لە خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی نرا

خوێندکار گەشتیە سلێمان کە خویندکاری دوا قۆناغی بەشی تەندروستی کۆمەڵە لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی، وێڕای ئەرکی خوبندکاری خۆی کە خوێندکاری بەشی ناوخۆییشە، هەمیشە خۆنەویستانە هاوکارو یارمەتیدەرێکی باشی هاوڕێکاین بووە لە بەشە ناوخۆییەکان ئەگەر تووشی هەر گرفتێک بووبن، هاوکات جگە لەوەش هەمیشە بە گیانێکی لێبوردەوە چەندین خولی تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی لە فەرمانگەکانداکردۆتەوە، لەلای خۆیەوە راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە ئەو خوێندکارە ماندوو نەناسەو هیواشیان خواست کە ببنە نمونەیەک سەرجەم خوێندکارانی تر بتوانن هەمان رێچکە بگرنە بەر بۆ خزمەت کردنی مرۆڤایەتی و رەوشی تەندروستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile