بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى نەوت و ووزە
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەستەی کوردستانی بۆدراساتی ستراتیجی و توێژیەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠-٣-٢٠٢١ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (محمد جمال عول) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: (Evaluation of Cementing and Casing Design in Selected Kurdistan Region Wells ) بە پلەی زۆر باشە پەسەند كرا.
شایانی باسە بۆیەکەم جارە لەسەرئاستی زانکۆ حکومیەکان لەبواری نەوت و ووزە گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار بەڕێوەدەچێت
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پڕۆفیسۆر دکتۆر حامد محمد جاسم زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی/ هەولێر (سەرۆکی لیژنە)
٢- پڕۆفیسۆری یاردەدەر مامۆستا سەرکەوت عبدالرحمن سعید زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام)
٣ – پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فریدون نجم رشید دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (ئەندام)
٤- پڕۆفيسۆر یاریدەدەر دکتۆر عطاء شێخ کریم زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)
٥-دکتۆر نبیل عادل طیب زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)