Back

ڕۆژی جلی کوردی لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (2021/3/10) لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا. مامۆستایان و فەرمانبەران خوێندکاران بە پۆشینی جلی کوردی و وێنەگرتن و ئاهەنگ گێڕان ئەم یادەیان کردەوە. ساڵانە بە ئەنجامدانی ئاهەنگ و چالاکی جۆراو جۆر ڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕادەگیرێت. بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا نەتوانرا وەک پێویست چالاکی لەم ڕۆژەدا ئەنجام بدرێت. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە خەڵک جلی کوردی لە بەردەکەن بەڵام بۆ بەرز ڕاگرتنی جلی ڕەسەنی کوردی پۆشینی بەشێوەیەکی گشتی لە سەرجەم فەرمانگە دامو دەزگاکان رۆژی (10) مانگی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەیی بۆ پۆشینی جلی كوردی دەستنیشان كراوە وهاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile