Back

بەوێنە: هەڵمەتێکی پاکوخاوێنی ژینگەیی لەکەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان ئەنجامدرا

وەک هەمیشە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوام وەک ماڵی دووەمی خۆیان هەڵمەتی پاکردنەوەو پاکوخاوێنی ئەنجامدەدەن، سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرانی خزمەتگوزار بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن بەڵام فەرمانبەرانیش وەک هەستکردنێک بە ماندوبوونی ئەوان و هاریکاریکردنیان ساڵانە چەند جارێک ئەم هەڵمەتانە ئەنجامدەدەن بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا. ئەمڕۆش 9ی ئاداری 2021 فەرمانبەران و خوێندکارانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوکاری لقی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵمەتێکیان بۆ پاک و خاوێنکردنەوەی باخچەو حەوشەی کۆلێجەکانیان ئەنجامدا. یەکێک لەخوێندکاران بۆ سایتی زانکۆ دواو ووتی: بەخۆشحاڵییەوە ساڵانە چەند جارێک ئەم هەڵمەتانە ئەنجام دەدەرێت ئەویش هەستکردنمانە بەلێپرسراوێتی و پاکو خاوێن ڕاگرتنی ژینگەو شوێنی کارەکەمان کە ئەرکی ئەخلاقی و ئاینی و کۆمەڵایەتیشە ، لەگەڵ ئەوەشدا هاریکاریکردنی فەرمانبەرانی خزمەتگوزار کارێکی باشەو خۆمان پێمان خۆشە پشتیوانیان بین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile