Back

ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی کوڕان و کچانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی چوارچرا بەڕێوەچوو

وەک نەریتێکی هەمیشەیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندکاران و ئاوڕدانەوە لە چۆنێتی ژیانیان ، ئێوارە خوانێك بۆ 937 خوێندكاری كوڕان و كچانی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوار چرا، لەسەر ئەرکی نوسینگەی وەرزشی (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆكی (ی.ن.ك) بەڕێوەچوو کە سەرجەم خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیبوون.
لەئێوارەخوانەکەدا (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەک لە ڕاگران و مامۆستایانی کۆلیجەکان ئامادەیبوون و دوپاتیان کردەوە کە زانکۆ هەمیشە لەخەمی خوێندکاراندا بووەو خزمەتکردنیان ئەرکی لەپێشینەی زانکۆیە.
هەروەها زۆر سوپاسی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا کە بەردەوام هاوکاری و پشتیوانیەکانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی درێژەی هەیەو لەهەموو کاتە پێویستەکاندا لەسەر هێڵن بۆ هەرکارێک کە خزمەت بە خوێندکاران و زانست و زانکۆ بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile