Back

توێژینەوەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن بڵاودەکرێتەوە

بەناونیشانی:(An efficient CAD system for ALL cell identification from microscopic blood images) توێژینەوەیەک سەبارەت بە دروستکردنی سیستمێک (سۆفت وێر) بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن لە ڕێگەی وێنەی سلایدی خوێن لەژێر مایکرۆسکۆپدا لەلایەن ژانا فیداکار محمد لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری وئامار/سایتی زانکۆ) و د.ئالان انور عبداللە لە زانکۆی سلێمانی/ کۆلێژی بازرگانی، لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکان Multimedia Tools and Applications بڵاودەکرێتەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (2.3). ئامانجی توێژینەوەکە پەرەپێدانی سیستمی ئەلکترۆنییە لە کلینیک و نەخۆشخانەکاندا، ئەم جۆرە سیستمانە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەشێوەیەکی خێرا و ورد، وە لەم توێژینەوەیەدا توانراوە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە دەستنیشانی شێرپەنجەی خوێن بکرێت لە جۆری Acute Lymphoblastic Leukemia)). بۆ بینینی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile