Back

ڕۆژی 8ی مارس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ دووشەممە (2021/3/8) بەئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئالان فەریدون علی ) سەرۆکی زانکۆ و (د.ڕووناک محمد عبداللە ) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرمایک و ژمارەیەک لە ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامانی سەنتەری جێندر، یارییەکی فوتساڵی تۆپی پێ لەنێوان تیپی کچانی یانەی سیروانی نوێ و وەرزشکارە دێرینەکان ئەنجامدرا. سەرەتای مەراسیمەکە لەگەڵ مارشی زانکۆ یاریزانانی هەردوو تیپ هاتنە نێو یاریگا و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادهبووانەوە بەخێرهاتنیان لێکرا، پاشان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان. د.ڕووناک محمد عبداللە وەک تاکە ژنی ئەنجومەنی زانکۆ بەناوی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆوە وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا جوانترین پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی ئاراستەی ژنانی کوردستان کرد بەتایبەت ژنانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وە سوپاسی سەرنتەری جێندەری زانکۆی کرد کە ڕۆڵیان لە پێشخستنی تواناو بەهرەکانی ژناندا هەبووە . ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرمایک تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ئافرەتان وەک پێشمەرگە و وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی پێشمەرگە کە لەئێستاشدا بەشداری گرنگ و کاریگەریان هەیە لە حکومڕانی لە کوردستاندا وەک دەبینین ژن سەرۆکی پەرلەمانە ، وەزیرە ، بەڕێوەبەرە شان شانی پیاوان خزمەت دەکەن له ناوەندە گرنگەکان. لەدرێژەی وەتەکانیدا د.ڕووناک محمد عبداللە بەگرنگییەوە باسی لەخزمەتی ژنانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد کە وەک لێپرسراو و مامۆستا لە بەشە زانستی و کارگێڕیەکان خزمەت دەکەن و جێدەستیان دیارە، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانی سەرۆکی زانکۆی بۆ ژانانی زانکۆ دەربڕی وەک هەمیشە دەرفەتی خزمەت و کارکردن واڵایە بۆ هەر ژنێک بیەوێت خزمەت بکات . دواتر یاریەکە لە نێوان هەردوو تیپی کچانی یانەی سیروانی نوێ و تیپی وەرزشکارە دێرینەکان لە کەشێکی پڕلەهاندەر ئەنجامدرا و ئەنجامی یاریەکەش بەیەکسانبوون کۆتاییهات بە (7) گۆڵ بۆهەرلایەکیان . لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پێشکەشکرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile