بڕوانامه به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د.هۆگر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆ، له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌ی خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی بۆ ئاسته‌كانی (INTERMEDIATE ، PRE-INTERMEDIATE ) به‌خشرایه 21 به‌شداربووی كۆرسه‌كه.
له وته‌یه‌كدا پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی له ده‌رچووان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ زانكۆ و هیوای خواست كه ده‌رچووان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر درێژه‌دان به خوێندن تا بتوانن باشترین خزمه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندكاران و زانست بكه‌ن له زانكۆكهماندا.
له‌كۆی 43 به‌شداربوو ئه‌و 21 به‌شداربووه بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا كه له خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی رێنمانییهكان هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له‌ڕووی توانستی زمانه‌وه له ئاستی PRE-INTERMEDIATE = IELTS band 5, PTE 52, TOEFL -IBT 59 -TOFEL-PBT 414 هه‌روه‌ها له‌ڕووی توانستی زمانه‌وه له ئاستی INTERMEDIATE = IELTS band 6, PTE 67, TOEFL -IBT 73 -TOFEL-PBT 498