
هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌ولێر كۆبونه‌وه
له‌درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێشوازی له شاندێكی باڵای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4 ی ئاداری 2021 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگرانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری ، پێشوازیكرد له د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو شاندێكی هاوڕێ ی .
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خێرهاتنی گه‌رمی شاندی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه و ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندی زانستی نێوان هه‌ردوو زانكۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی نێوان مامۆستایان و خوێندكارانی هه‌ردوولا و به‌گرنگی زانی په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بده‌ن.
پاشان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی شاندی هه‌ردوو زانكۆ كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌راندا باس له چۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا له ناوه‌نده‌كانی خوێندنداو ته‌ئكید له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كرایه‌وه‌و پاشان به‌پێ ی پلانێك گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی توانا زانستییه‌كان له‌نێوان ئه‌كادیمیستانی هه‌ردوولا و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی هاوبه‌ش بۆ گیروگرفته هه‌نوكه‌ییه‌كان و به‌رنامه ڕێژی بۆ به‌هێزكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ .
هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان و پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی زانكۆكان هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێویسته سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان کاری پێبکرێت.