
مامۆستایەكی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی توێژینەوەیەكی پڕبایهخی نێودەوڵەتی بههاوبهشی بڵاوكردەوە
لە كارێكی ناوازەی تری مامۆستایانی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستیدا، (د.یونس صابر عبداللە) لەگەڵ (د.رەزا حسن حسین) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و (شەماڵ محمد امین عبداللە) مامۆستای زانكۆی دهۆك، توێژینەوەیەكی زانستی گرنگیان بڵاوكردهوه لە یەكێك لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتیەكانی كلاریڤەیت (Helminthologia) خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (0.79)، بەناوونیشانی (Ultramorphology and molecular studies of Contracaecum larvae (Nematoda: Anisakidae) collected in five Cyprinid fish species from Sulaimani Province, Kurdistan Region-Iraq).
ئەم توێژینەوە زانستییە دەربارەی دەستنیشان كردن و ناساندن كرمۆكەی كرمی دەزویی كۆنتراسیكەم (Contracaecum)ە، بۆ یەكەمجار لە عیراق كە لەناو پێنج جۆر لە ماسییە شەبوتیەكانی پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە، پشكنینی مایكرۆسكۆبی و مایكرۆسكۆبی ئەلیكترۆنی و ترشەناوكی (DNA)ی بۆ كراوە، ئەم كرمۆكەیە دەتوانێت مرۆڤ تووشی نەخۆشی كۆنتراسیكۆسس بكات لەرێگەی خواردنی گۆشتی ماسی توشبوو بە كرمۆكەكە ئەگەر باش نەكوڵابێت، ئەوەی شایەنی باسە ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت خزمەتێكی باش بكات بە كەرتی تەندروستی.
لینكی توێژینەوەكە:
XMA Header Image
Ultramorphology and molecular studies of Contracaecum larvae (Nematoda: Anisakidae) collected in five Cyprinid fish species from Sulaimani Province, Kurdistan Region-Iraq