Back

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد

له‌ ریزبه‌ندى نوێى ئه‌مساڵى زانكۆكانى هه‌رێم، زانكۆى پۆلی ته‌كنیكى سلێمانى پله‌یه‌كى نوێی تۆمار كردووه‌ و پێش چه‌ند زانكۆیه‌كى دیكه‌ ده‌كه‌وێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پێشكه‌وتنى زیاتر به‌ده‌ستبهێت.

خۆشبه‌ختانه‌ ساڵانه‌ ئاستى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رچاودایه‌و له‌ نوێترین ریزبه‌ندى سایتی ویبۆمیتریكس، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ پله‌ى حه‌ڤده‌یه‌م دێت، به‌راورد به‌ مانگی یه‌كى ساڵی رابردوو زانكۆكه‌مان به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و پێش چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه‌ى هه‌رێم كه‌وتووه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌مانگی یه‌كى ساڵى 2016ە‌وه ‌و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌ بۆ ماڵپەڕى زانکۆ پێشكه‌وتنى زیاتر تۆمار بكات.

ساڵانه‌ دوو جار له‌سه‌ر ئاستى خوێندن و توێژینه‌وه‌ى زانستى سایتی ویبۆمیتریكس ڕیزبه‌ندى نوێى زانكۆكانى جیهان و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش له‌كۆی 28 زانكۆی حكومی و ئه‌هلى له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نها 19 زانكۆ ناویان له‌ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه‌.

ڕیزبەندى نوێ ى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراق

This shortcode LP Profile only use on the page Profile