
تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەمی کۆرسی زمانی ئینگلیزی فاوندەیشن بەشێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەچوو
لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی پرۆسەی خوێندن و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی پرۆسه‌ی بۆلۆنیاو بەئامانجی به‌هێزكردنی توانست و سکیڵەکانی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆلێج و په‌یمانگاكان له زمانی ئینگلیزی‌دا، له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی بۆ سێهه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی فاوندەیشن ناسراو بە (EAP) په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی زانكۆ كه ئه‌مڕۆش 3ی ئاداری 2020 تاقیكردنه‌وه‌ی کۆتایی سمستەری یەکەم بە بەشداری ١٢٩٥ خوێندكار به‌ڕێوه‌چوو.
تاقیکردنەوەکەش بەشێوەیەکی ناوەندی لەھەمان کات و ڕۆژدا بەشێوەیەکی ستاندارد ئەنجام دەدرێت بەبەکارھێنانی ھەمان پرسیاری یەکخراو کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزییەوە ئامادەکراوە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی کۆرسەکە (EAP)، کە خۆی ده‌بینێته‌وه له ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌و گونجاو بۆ ڕاھێنانی خوێندکاری قۆناغی یەکەم و ئامادەکردنی بۆ خوێندنی زانکۆ بە زمانی ئینگلیزی لەڕێی گرنگیدان بە سکیڵە بنەڕەتی و ئەکادیمیە پێویستیەکانی زمانی ئینگلیزی کە بە دوو سمستەر دەخوێندرێت.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 1295 خوێندكار لە (كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ) به‌شدارییان كرده‌وه لە کۆرسەکەدا، كه به‌شێكیان له ناو سه‌نته‌ری ناوبراو به‌شێكیشیان له‌ناو كه‌مپی كۆلێج و په‌یمانگەكان وانەکان دەخوێنن بەسەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی.