
یەکەمین سیمپۆزیۆمی پیشەیی له بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و مارکێتین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2021/3/2) بەئامادەبوونی )پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لەڕاگرو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران یەکەمین سیمپۆزیەمی پیشەیی لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری و مارکێتین بەڕێوەچوو.
سەرەتای سیمپۆزیەمەکە سەرۆکی زانکۆ لەووتەیەکیدا گرنگی و بایەخی ئەم جۆرە چالاکی و سیمپۆزمانەی خستەڕوو، جەختی کردەوە لە پاڵپشتی و پشتیوانی زانکۆ بۆ هەموو چالاکی و پرۆژە و بیرۆکەیەک ببێتەمایەی و داهێنان بۆ خزمەتکردن و پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە بواری ئەکادیمی خزمەت بە کۆمەڵگە ، سوپاسی مامۆستایان و کۆمپانیاکانی بەشدار لەم سیمپۆزمە کرد ، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆخواستن .
پاشان نوێنەری کۆمپانیا بەشدارەکان پرۆژە و داهێنانەکانی خۆیان پێشکەش کرد ، مامۆستایانی زانکۆش بیرۆکە و پرۆژەی نوێیان بۆ پێشکەوتنی بواری تەکنەلۆجیا و بواری مارکێتین خستەڕوو.
شایەنی باسە ئەم سیمپۆزمە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ( پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین) سەرۆکی زانکۆ لەبوارەکانی تەکنەلۆجیا و مارکێتین بەهاوبەشی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر و بەڕێوەبەرایەتی ئایتی زانکۆ ڕێکخرابوو.