Back

خولی یەک مانگەی هۆشیاری گەشتیاری و ڕۆڵی لە گەشەی ئابووریدا دەستیپێکرد

دووشەممە ١-٣-٢٠٢١ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.دانا ئەحمەد سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.کاوە رەزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان و فەلاح سەڵاح سەرۆکی دەزگای مام و نوێنەر و فەرمانبەرانی دەزگا حکومییەکانی قەزاکە و ڕاگەیاندکاران و مامۆستایان و فەرمانباران و خوێندکارانی پەیمانگا، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ یەکەم ڕۆژی خولی هۆشیاری گەشتیاری و ڕۆڵی لە گەشەی ئابووریدا لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەڕێوەچوو. دەستپێکی خولەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان خوێنرایەوە و پاشان باسی لە ڕۆڵ و گرنگی هۆشیاری گەشتوگوزارکرد لە پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە قەزای دوکان، دواتر پ.ی.د. دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرد کە تیایدا دەستخۆشی سەرۆکایەتی زانکۆی بە ڕاگرایەتی پەیمانگا و دەزگای مرۆیی مام ڕاگەیاند لەپای ئەو چالاکییەی کە ئەنجامیانداوە. لە بەشێکی دیکەی خولەکەدا سەرۆکی دەزگای مام باسی لە کارەگرنگەکان و پڕۆژەکانی دەزگاکەیان کرد وە باسی لەگرنگی ئەم خولەکرد کە بەتایبەت پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان هەڵبژاردووە لەبەر ئەوەی ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە قەزاکە دەکات لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیان بڕیاریان داوە هاوکاری ئەم کەرتە گرنگە ئابوورییە بکەن. پاشان سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان وتەی سوپاس و پێزانینی بۆ خولەکە دەڕبڕی وە باسی هەماهەنگی کرد لە نێوان قایمقامیەت و پەیمانگای تەکنیکی دوکان وە ئەم هەوڵەی بەرزنرخاند لە کردنەوەی خولێکی یەک مانگی بۆ هێزەکانی ئاسایش و هۆتێل و کابینەکان سەرجەم ئەو دامەزراوە پێویستانەی کە وابەستەن بە خزمەتکردنی گەشتیار لە ناوچەکەدا. لە کۆتایدا ڕاهێنەران و مامۆستایانی خول پ.ی.د.یونس عەلی دکتۆرا لە ئابووری و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و م.عومەر مستەفا ماستەر لە بەڕێوەبردنی سامانە مرۆییەکان و ڕاهێنەر لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکیان پێشکەشکرد و کۆتایی بە یەکەم رۆژی خولەکە هات. خولی هۆشیاری گەشتیاری و ڕۆڵی لە گەشەی ئابوریدا بەهاوبەشی دەزگای مرۆی مام و بەهەماهەنگی سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگای زانکۆ و هەوەها هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان دریژەی دەبێت و بڕیارە تا یەک مانگ بخایەنێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile