
یارییەکانی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەردەوامە
لەگەڵ خوێندن و چالاکییە زانستی و ڕۆشنبیری و هونەرییەکان، چالاکییە وەرزشییەکانیش بەردەوامن، لەمساڵی خوێندا بەچاودێری پ.ی.د چیا محەمەد راگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار و بەسەرپەرشتی بهڕێوهبهرایهتی راگهیاندن و چالاكییهكان له سهرۆكایهتی زانكۆ و کەریم خەسرو لێپرسراوی یەکەی وەرزشی، خولێکی تۆپی پێ بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگاکەمان کرایەوە .
لە خولەکەدا (٢٩) تیپ لە خوێندکاران بەشداریان تێداکردووەو لە دوو هەفتەی رابردوودا گەری دووەمی یارییەکان کۆتاییان هات، لەئێستادا خولەکە گەیشتۆتە چوارگۆشەی زێرین و هەریەکە لە تیپەکانی (کارگێڕی کار بەیانیان ق١+کارگێڕی کار ئێواران ق٢ + ڕوپێوی ق١+کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان ق٢ ) گەیشتوونەتە چوارگۆشەکەوە، ڕۆژی چوار شەممە یارییەکانیان ئەنجامدەدرێن و خولەکە دەگاتە قۆناغی کۆتایی.