روونكردنه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه وه
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كان و تۆمارگه‌ی گشتی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زانكۆی په‌یامی نوری ئێرانییه‌وه نیه و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كرێت لقی ئه‌و زانكۆیه له شاری سلێمانی كرابێته‌وه و خوێندكاره وه‌رگیراوه‌كانیشی له‌ناو كه‌مپی زانكۆی پۆلیته‌كنیك بخوێنن.
به‌ختیار عوبێد شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كان و تۆمارگه‌ی گشتی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رایگه‌یاند: له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له‌گه‌ڵ گروپێكی ڤایبه‌ر به‌ناوی “زانكۆ نور”ه‌وه، له دوو رۆژی رابردوودا ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه چه‌ند خوێندكارێكی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رگیراون له لقی سلێمانی زانكۆی په‌یامی نوری ئێرانی.
وتیشی: “به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه بێت ئه‌و لقه‌ی زانكۆكه مۆڵه‌تی پێدراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، گوایه كه‌مپه‌كه‌شی له‌ناو ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌بێت، ئێمه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه راست نین و لقی ئه‌و زانكۆیه‌ش له‌ناو كه‌مپی زانكۆكه‌ی ئێمه‌دا نه‌كراوه‌ته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كان و تۆمارگه‌ی گشتی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: “ئه‌و زانكۆیه بۆ كردنه‌وه‌ی لقی سلێمانی مۆڵه‌تی ره‌سمیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه وه‌رنه‌گرتووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “كاركردنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه و كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و زانكۆ ئێرانیه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زانكۆكه‌مانه‌وه نیه”.
به‌ختیار عوبێد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌و خوێندكارانه‌ی گوایه ناویان هاتۆته‌وه پێویست ناكات سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیك بكه‌ن و سه‌ردانی زانكۆی په‌یامی نور بكه‌ن، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به زانكۆكه‌ی ئێمه‌وه نیه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه: “زانكۆی په‌یامی نور زانكۆیه‌كی ئێرانیه و ته‌لاری سه‌ره‌كی له تارانه و لقی له زۆرینه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام له شاری سلێمانی لقیان نیه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیشه‌وه نیه”، ده‌شڵێت: “ئێمه هیچ گره‌نتییه‌كمان نه‌داوه به‌و زانكۆیه كه ئه‌و خوێندكارانه له زانكۆكه‌ی ئێمه بخوێنن و هیچ لینكێكیشمان له‌گه‌ڵیان نیه”.
هـ. ك