كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 5 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی تاوتو‌ێ كردنی چه‌ندین پرسی جواراوجۆر تایبه‌ت به كاروباره‌كانی زانكۆ‌و كۆلێج و په‌یمانگاكان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ران و ڕاگره‌كان و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 5 ی ئه‌نجامدا.
وه‌ك هه‌میشه كۆبونه‌وه به په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان به ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تا پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد كه دڵسۆزانه‌و لێبڕاوانه هه‌وڵی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنیان داوه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دییانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌رۆكی زانكۆ داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ڕاگره‌كان كرد كه هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران له‌م شه‌پۆله‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕڕاو و پابه‌ندی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان بن چونكه ئه‌گه‌ر به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت پرۆسه‌ی خوێندن بۆ جارێكی تر دواده‌خات. وه ڕایگه‌یاند كه‌له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ توانراوه سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی بۆ گشت ناوه‌نده‌كانی زانكۆ و به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیش دابین بكرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه پێوێسته سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان جێبه‌جێ بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی دارایی و كارگێڕی بدرێته‌وه زانكۆكان به‌پێ ی ڕێنمایی دارایی ژماره 86 له ساڵی 2017 و جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 10ی ساڵی 2008 ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه تایبه‌ته به پێدانی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی ئێواران و پێداویستییه‌كانی خوێندن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر‌و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان به‌بێ ڕۆتین.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتی كرده‌وه كه له‌هه‌وڵه‌كانیان ناوه‌ستن بۆ دابینكردنی پێداویستی زانستی , لۆجستی و ئاماده‌سازییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و به‌سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانیستیش هه‌میشه هاوكارو پشتیوانی كاره‌كانی زانكۆبوون بوون.
له‌به‌شێكی كۆبونه‌وه‌دا ڕۆژژمێری زانكۆ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه كه تایبه‌ت به ڕۆژو كاته‌كانی خوێندن و دیاریكردنی ڕۆژه پشووه‌كان.
له‌ته‌وه‌ری كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ته‌ئكید له‌سه‌ر باشتر كردنی پرۆسه‌ی خوێندن و كوالێتی خوێندن به شێوازی هاوچه‌رخ كرایه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردرا داواكاری بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رزبكرێته‌وه كه ئه‌وانیش داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و ده‌سه‌ڵاتی دارایی و دابینكردنی كورسی خوێندنی باڵا‌و كردنه‌وه‌ی پسپۆری زیاتر.
له‌به‌شێكی تردا گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی به‌شه ناوخۆییه‌كان و پێداویستی خوێندكاران كرا‌و دوپاتكرایه‌وه كه زانكۆ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و گونجاو بۆ خوێندكاره‌كانی.
له‌كۆتاییدا ڕاو سه‌رنج و پرسیاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ وه‌رگیراو گفتوگۆی چڕ له‌باره‌یانه‌وه كرا.
له‌پاش كۆبونه‌وه، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پای ماندوبوون و دڵسۆزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سوپاس و پێ‌زانین و ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد‌و هیوای خواست به‌گوڕوتینێكی زۆره‌وه پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن و ئاماده‌كردنی خوێندكاران بۆ نێو بازاڕی كار به‌شێوازێكی زانستی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، چونكه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڵێنی به ده‌رچووانی داوه زانستێكیان فێربكات بتوانن له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تتدا بره‌و به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن و دروستكه‌ری هه‌لی كاربن بۆ خۆیان.
له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری (زانستی و خوێندنی باڵا)و (كارگێڕی و داراییه‌وه) ڕێزلێنانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌خشرایه پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه وه‌ك سه‌ربازی وون به‌رده‌وام له خزمه‌تكردنی زانكۆ‌و پرۆسه‌ی خوێندن و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران دا بووه‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی زانكۆ و دروستكردنی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.