خوێندکارانی بەشەناوخۆی بوونە پاڵەوانی خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ
بهههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی راگهیاندن و چالاكییهكان له سهرۆكایهتی زانكۆ و بهئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی پەیمانگا و بەشێک لە مامۆستایان و خۆیندکاران، هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی فوتساڵی پەیمانگاکە هێنا کە هەردوو تیپی کارەبا قۆناغی یەک و تیپی بەشەناوخۆی گەیشتنە یاری کۆتایی. تیپی بەشەناوخۆی بە ئەنجامی (١ × سفر ) یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.
لە هەمان خولدا خوێندکار (زانا واحد ) لە تیپی کارەبا بووبە گوڵکاری خول بە ١٢ گوڵ ، خوێندکار (ئاراس عزیز) بە باشترین گۆڵپاریز و باشترین یاریزانی یاری کۆتایی دیاریکرا .
شایەنی باسە خولەکە لە ٢١ تیپ پێکهاتبوو و نزیکەی ١٦٠ خوێندکار تێدا بەشداربوون بە ٢٠ یاری خولەکە کۆتاییهات.