خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لەکەلار، گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا
- Categories هەواڵ و چالاکی
- Date 2021-02-28
بەمەبەستی گرینگیدانی زیاتر بەفێرکردن و ئاشناکردنی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار/بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، بە تازەترین ئامێرە پێشکەوتوەکان و فێرکردنی هەموو ئەو پشکنینانەی کە بۆنەخۆش ئەنجام دەدرێت ، بە سەرپەرشتی بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی و سهلامهتی له سهرۆكایهتی زانكۆ و هەردوو (حسین عباس+مۇید خلیل) گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان ڕێکخرا بۆ تاقیگەی زانست لە قەزای کەلار.
لە لایەن دکتۆر “ایاد محمد علی ” خاوەنی تاقیگەی زانست و مامۆستای وانەبێژ لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار زانیاری تەواوی لەسەر ئامیرەکانی پشکنین و جۆری ئەو پشکنینانەی کە بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت و شێوازی ئیشپێکردنی ئامێرەکان و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکان بەشێوەی کرداری بۆخوێندکاران تاقیکردەوە.
خوێندکارانیش خۆشحاڵی خۆیان بەو جۆرە سەردان و گەشتانە دەربڕی کە پێیان وایە وانە پراکتیکییەکان سوودی زیاتری لێ دەبینن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile