Back

فۆرمى ئه‌لیكترۆنى خوێندنی بکالۆریۆس بۆ ده‌رچووانى په‌یمانگاته‌كنیكییه‌كان ڕاگه‌یاندرا

بۆ خوازیارانی ته واوکردنی خوێندنی بکالۆریۆس به سیستمی خوێندنی پۆلیته کنیک.

سه رۆکایه تی زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی/ به ڕێوه به رایه تی تۆماری گشتی ده ست ده کات به دابه ش کردنی کۆد به مه به ستی پڕکڕدنه وه ی فۆڕمی ئه لیکترۆنی تایبه ت له‌ خواره‌وه‌ به سیسته می خوێندنی پۆلیته کنیک که ته نها ده رچوانی په یمانگا ته کنیکیه کان ده توانن داواکاری پێشکه ش به خوێندن بکه ن بۆ ته واو کردنی خوێندنی بکالۆریۆس له به شه هاوشێوه کان به مه رجێک خوازیار

1. کۆنمره ی په یمانگای له 65% که متر نه بێت 2. ته مه نیشی له 40 ساڵ زیاتر نه بێت.

بۆ وه رگرتنی کۆد له ناوه ندی پارێزگای سلێمانی له سه رۆکایه تی زانکۆ / به ڕێوه به رایه تی تۆماری گشتی,پەیمانگاى تەکنیکى سلیێمانى,پەیمانگاى زانستى کۆمپیوتەر , پەیمانگاى تەکنیکى کشتوکالى بەکرەجۆ) ده بێت. له قه زاکانی پارێزگای سلێمانی له په یمانگاکانی( که لار. ده ربه ندیخان. دوکان. چه مچه ماڵ) ده بێت. له پارێزگای هه ڵه بجه له ( کۆلێژی ته کنیکی کشتوکاڵی هه ڵه بجه و په یمانگای ته کنیکی هه ڵه بجه ده بێت(

هه روه ها بۆ پڕکردنه وه ی به ڵێننامه هه ر له و ناوه ندانه ی سه ره وه ده بێت و پێویسته خوازیار (ناسنامه ی باری شارستانی و ڕه گه زنامه ی عێراقی و کارتی زانیاری) پێ بێت بۆ به ڵێننامه. کاتی پێشکه ش کردن و پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئۆلاین له 25/7/2015 ده‌ست پێده‌كات تا 25/8/2015 به‌رده‌وام ده بێت

پێشكه‌شكارانى خۆشه‌ویست – له‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كۆد ت وه‌رگرت -سه‌ردانى ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ به‌ شى ” خۆتۆماركردن”به‌مه‌به‌بستى پێشكه‌شكردن به‌ ئۆنلاین

فۆرمى ئۆنلاین به‌ سیستمى پۆلیته‌كنیك بۆ خوێندنى بكالۆریۆس به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

This shortcode LP Profile only use on the page Profile