ئەمرۆ یەکشەممە 28ی شوباتی 2021 هاوکات لەگەڵ ساڵیادی بەقەزابونی شاری کەلار،
ستافێک لەمامۆستایان و خوێندکارە چاوگەشەکانی خوێندگەی وانۆی نمونەیی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان کرد و چەند چالاکیەکی هونەریان پێشکەش کرد کە بریتی بوو لەخوێندنەوەی شیعر و سرود و دانانی تابلۆی خۆشەویستی بۆ شارەکە کە بەچەند زمانێک ئامادەکرابوو .
لەوتەیەکدا پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەخێرهاتنی ستافی خوێندنگاکەی کردو کورتەیەکی لەسەر مێژووی شاری کەلار بۆ خستە روو ،
دواتر بەپێشکەشکردنی چەند چالاکییەکی هونەری و دەربڕینی خۆشی و شادی یادی ٥١ ساڵەی بەقەزابوونی کەلار کرایەوە.
[learn_press_profile]
2021-02-28
