Back

دوو مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە توێژینەوەیەکی نوێ بڵاودەکەنەوە

هەریەکە لە (هەردی رفعت باقی) و (طارق حمەامین عبداللە) مامۆستایانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ و بەهاوکاری هەریەکە لە (دەشتی عزیز غفور) و (سالار حسین کریم) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، توێژینەوەیەکی نوێیان بەناونیشانی (Establishment of the Lipid Profile Reference Intervals in a Sample Population of Halabja City of Kurdistan Region of Iraq) لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی ناوچەیی (Iraqi Journal of Science)، بڵاوکردەوە کە ئیندێکسینی سکۆپەسی هەیە. لە ووتەیەکدا م. هەردی رفعت باقی گرنگی توێژینەوەکەی ڕونکردەوە و ووتی کە “بۆ یەکەمجارە لەکوردستان و عێراقدا هەوڵ دەدرێت وەها توێژینەوەیەک بکرێت و ڕێژەی ئاسایی پێکهاتەیەکی خوێن لەناو کەسانی تەندروست لەنەتەوەی کورد و دانیشتوانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لەیەکەم هەنگاویشدا ئێمە توانیومانە کە ڕێژەی ئاسایی (reference intervals or normal ranges) ی چەورییەکانی خوێن لە هاووڵاتیانی هەڵەبجەدا دیاری بکەین و بەراوردی بکەین بە ڕێژەی ئاسایی بەکارهاتوو لەسەر ئاستی جیهانی و نێودەوڵەتی، لە پلانیشماندایە کە بۆ زۆربەی پێکهێنەرە گرنگەکانی خوێن ئەم کارە ئەنجام بدەین، بەڵام ئەوەش کارێکی ئاسان نابێت و پێویستمان بە پاڵپشتی دارایی و هاوکاری توێژەرانی دیکە دەبێت تا ببینە خاوەن نۆرماڵ ڕەینجی زانستی و دروست بۆ هاوڵاتیانی خۆمان و پزیشکانمان بتوانن باشتر دەستنیشانی نەخۆشیەکان بکەن”. هەروەها وتیشی کە “بەکارهێنانی ڕێژەی ئاسایی ئامادەکراو بۆ شار و ووڵاتێکی دیاریکراو لەبری نۆرماڵ ڕەینجی کیت و کۆمپانیا و ووڵاتانی تر باشترین ڕێگەیە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لەو شوێنەدا بەشێوازێکی وورد و دروست”. لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم ڕێوشوێنە زانستی و ستانداردە جیهانیەکان گیراونەتەبەر لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە و ئەنجامەکەشی دڵخۆشکەرە و لە مانگی ئەیلولی ۲٠۲۱، دەقی توێژینەوەکە بەردەست دەبێت بۆ خوێنەرانی لە کۆمەڵگەی زانستی و ئەکادیمی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile