یەکەمین سیمپۆزیەمی پیشەی له بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و مارکێتین بەڕێوەدەچێت
بە سەرپەرشتی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر و بەڕێوەبەرایەتی ئایتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵدەستن بە سازدانی یەکەمین سیمپۆزیەمی پیشەی له بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و مارکێتین، بۆ تیشک خستنە سەر بوارە پیشەییەکانی زانستی کۆمپیوتەر و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی شارەزایان بۆ گونجاندنی هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانمان.
رۆژی سێشەممە ٢-٣-٢٠٢١
شوێن: هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
کاتژمێر ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی
هاتن بۆ هەمووانە.